ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی کانی ماسی بۆمبێکی چێندراو بە دوو پایسکلسواری دانیمارکیدا تەقییەوە کە بۆ گەشتوگوزار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان هەردوو پایسکلسوارەکە بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی کانی ماسی و برینی یەکێکیان سەختە.
بەپێی ئەو زانیارییان رووداوەکە لە کاتێکدا روویداوە کە ئەو دوو پایسکلسوارە رێگایان لێ ون بووە و لە نزیک گوندی بارۆخێی سەر بە ناحیەی کانی ماسی بۆمبەکەیان پێدا تەقیوەتەوە.
شیاوی ئاماژە پێدانە چەکدارانی پەکەکە چەند ناوچەیەکیان لە سنووری قەزای ئامێدی و پارێزگای دهۆک بۆمبڕێژ کردووە کە شوێنی ژیان و کاری خەڵکی سڤیلی ناوچەکەن، پەکەکە دەڵێ ئەو بۆمبانە لە دژی سوپای تورکیایە بەڵام ئەوەی بووەتە قوربانی تاوەکوو ئێستا تەنیا خەڵکی سڤیلن، کە بەو هۆیەوە هەزاران هاووڵاتیی دانیشتووی ئەو ناوچانە ماڵ و دەڤەرەکانی خۆیان جێهێشتووە









