بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند کە لە ماوەی سی ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە سنووری پارێزگای هەولێر 532 داوای یاسایی تۆمارکراون،  472 دۆسیە یەکلایی کراونەتەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/5/2022، هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕووداوەکانی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژانی جەژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، گوتی: لەمانگی ڕەمەزاندا هیچ حاڵەتێکی کوشتن و دزی لەناو هەولێر ڕوویان نەداوە، بەڵکو 38 ڕووداوی تر هه‌بوونه‌، 35 حاڵەت یەکلایی بوونەتەوە.

گوتیشی: پۆلیسی پارێزگای هەلێر لەماوەی 1/1/202، تا 1/5/2022، بە کۆی گشتی 1537 تۆمەتباری دەستگیر کردووە، ئه‌وانه‌ یان تاوانیان لە هەولێر ئەنجام داوە، یان لە هەلێر خۆیان حەشار داوە، لە نێو دەستگیرکراوان،  14یان بە تۆمەتی کوشتن و شەش حاڵەتیش بەهۆی ڕێگری بووە.