ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی شارۆچکەی قەڵادزێ تێدەپەڕێت و لەو یادەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دانیشتووانی ئەو شارە دەریانخست بەڕاستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەهێزترە لە مووشەکی ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتەکانی پاكتاوكردن.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

“له‌ یادی 48 ساڵه‌ی بۆردومانی قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه‌، ده‌مه‌وێت سڵاوی تایبه‌ت بگه‌یه‌نمه‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌، كه‌ دەریانخست بەڕاستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەهێزترە لە مووشەکی ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتەکانی پاكتاوكردن.”