ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی پارێزگای هەولێر 48 سواڵكەری دەستگیر كرد، كە 27یان ئافرەت بوون، هەشتیان پیاو و 13شیان منداڵ بوون.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دووپاتی كردەوە كە كار بۆ بنبڕكردنی هەموو دیاردە ناشارستانییەكانی وەكو سواڵكردن دەكەن و هەوڵی پاراستنی ئاسایشی شارەكە دەدەن.
گوتیشی هێزەكانیان بەردەوام دەبن لەم هەوڵانەیان و داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە كاتی پێدانی پارە بە سواڵكەرەكاندا ئەوە بزانن بەم رەفتارەیان دەبنە هاندەر و پاڵپشتی تاوانی سواڵكردن دەكەن.
ئاماژەشی بەوەدا كە هەندێك سواڵكەریان دەستگیر كردووە كە پێشتر دزیان لە ماڵان كردووە، سەرباری ئەوەی ژمارەیەكی زۆریان خۆیان وەكو خاوەن پێداویستی تایبەت پێشان دەدەن.









