بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی بڕە پارەیەك بۆ بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەكات.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كە لە 13ی 4ی 2022 دەرچووە و بۆ گەنجینەی هەولێر نێردراوە و كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە و پاڵپشت بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردراوە بە خەرج كردنی بڕە پارەیەك.
وەك لە نووسراوەكەی دارایی ئاماژەی بۆ كراوە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بەخەرج کردنی هاوکاریی مامۆستایان و فەرمانبەران لەقوتابخانەکانی پەنابەری سوری بۆ مانگی 1ی 2022 .
وەزارەتی دارایی ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بڕی پارەكە 142 ملیۆن دینارە و لەچوار چێوەی یاسا و ڕێنوێنییەكان، لەسەر بودجەی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.
قوتابخانەكانی پەنابەری سووری (كوردانی رۆژئاوا) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێرن و ژمارەیەك لە مامۆستا و فەرمانبەریان هەیە.









