وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارێكی بۆ ئەو كەسانە دەكرد ،كە یەك ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
بەپێی نوووسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كە ئەمڕۆ 14ی 4، دەرچووە و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوەن تیایدا بڕیارێكی تازە بۆ كارتی ڤاكسن خراوەتە ڕوو.
لە ناوەڕۆكی نووسراوەكە هاتووە” سه‌باره‌ت به دروستكردنی كارتی ڤاكسین بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ته‌نانه‌ت یه‌ك ژه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون، ده‌تواندرێت كارتی ڤاكسینیان بۆ دروست بكرێت”.
پێش ئەو بڕیارە ئەگەر هەردوو ژەمی ڤاكسین لە لایەن هاووڵاتییەوە وەرنەگیرایە، ئەوە كارتی ڤاكسینی پێنەدەدرا.










