سەرۆک بارزانی رایدەگەیەنێت، ئەرکی ئەخلاقیی عێراقە قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-4-2022، سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پەیامێکی لە ساڵوەگەڕی کارەساتی ئەنفال، بڵاو کردووەتەوە.
لە پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە: تاوانی ئەنفال یەکێکە لە نامرۆڤانەترین و تاریکترین قۆناغەکانی دەوڵەتی عێراق لە سەدەی ڕابردوو کە ئامانج لێی لەناوبردن و تواندنەوەی گەلی کوردستان بوو.
سەرۆک بارزانی بە پێویستی زانیوە دەوڵەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوان بکاتەوە و رایگەیاندووە: ”پێویستە و ئەرکی حکوومەتی عێراقە قەرەبووی ئەو تاوانە گەورەیە بکات کە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە“.









