سەلام عەبدوڵڵا
نۆزدە ساڵ لەمەوبەرگەلی عێڕاق بە پشتیوانی تەواوی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ڕژێمی عێراقی سەرلەبەری داڕما.
ئەمە هیواو ئاواتی 35 ساڵەی ئۆپۆزیسێۆنی عیراقی و گەلی کوردیش کەلەژێر زوڵم و زۆری دیکتاتۆریدا بە پلەی یەکەم دەیناڵاند چونکە ئەوکاتە ئۆپۆزیسێۆن ڕۆڵێکی وا کاریگەری نەبوو ،بۆێە هێرشی سەرەکی لەسەر گەلی ئێمەبوو .
لەڕاستیشدا بەرەنگاریی کاریگەریش هەر ئێمە بووین کە بە چەک وخوێن و قوربانی داکۆکیمان دەکرد و بەرامبەری وەک شاخەکانی کوردستان ڕاوەستابووین.
ڕژێمی دیکتاتۆری هەموو توانای دژمان خستبووە گەڕ،بەڵام خۆڕاگری گەلەکەشمان سەرەڕای کیمیاباران و ئەنفال بێوێنە بوو هەرچەند قوربانییەکی زۆریشمان دا بەڵام هەمیشە بە هیوای داهاتووێکی گەش بووین کە بە نەمانی ڕژێم ئیدی کۆتایی بە هەموو نەهامەتییەکان دێت و گەلمان بە ئامانجەکانی خۆی دەگات.
بەڵام وا نۆزدەساڵ تێپەڕ دەبێ بەسەر کەوتنی دیکتاتۆردا کەچی ئەمڕۆ گەلەکەمان لە هەمووکاتێک زیاتر بوون و مانی زیاتر لە مەترسیدایە چونکە دەسەڵاتدارانی عێراق بە تەواوی پێشێلی هەموو ئەو ڕێکەوتن و بەڵێنانەی پێش کەوتنی دیکتاتۆریەت درابوون ،وەکوو بیاتنانی ڕژێمێکی دیموکراتی،فرەیی،
پەرلمانی،فێدراڵی
هەمووی لەڕاسیتیدا مەرەکەبی-بەکردار-
سەرکاغەز بوون.
ئێستا دەسەڵاتدارانی عێراقی بەکردەوە لە هەموو شتێک پەشێمان بوونەتەوەو هەوڵی ڕۆنانی ڕژێمێکی مەزهەبی ،کە تایبەتەبە پێکهاتەیەک دەدەن
کە سەرەنجامی پشێوییەکی سەرتاسەری دەبێ لە هەموو عێڕاقدا کەهەموو تێیدا زەرەرمەند دەبێت.
گەر سیاسەتمەداران و پەیڕەوانی ئەو نەهج و ڕێبازە نەیەنەوە هۆش.









