بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر  لەبارەی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل بۆ تابلۆ نوێیەکە ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە.

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە حەزیان لە تابلۆ گۆڕینە بۆ زمانی ئینگلیزی باریک، ئاگاداربن گۆڕینی تابلۆکان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ دەکرێت بەڕێکاری زۆر ئاسان.

ڕاشیگەیاند: ئەم ڕێکارە لە شوێنەکانی جوانکاری ئۆتۆمبێل (کەمالیات) ئەنجام نادرێت،چونکە ئەوەیان دەچێتە خانەی ساختەکاری.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئاگاداربن و بزانن ئەوە سزای لەسەرە، جگە لەو سزایەی کە بەئامێری (پی دی ئای) بۆشوفێرەکە دەنێردرێت، لەبەشی یاساییش نیشانەی ڕەفتارنەکردن دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و شوفێرەکەشی سزا دەدرێت بە سزایەکی دارایی قورس.

هاتووچۆی هەولێر جەختیشی کردۆتەوە کە “تکایە پەنا بۆکاری چەوت مەبەن، لەکاتێکدا کارە ڕاستەکە بەردەستە و ئاسانە.”