موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکات کە بەشدارییان کردووە و “هەڕەشە” نەیترساندوون.
رێبەری رەوتی سەدر لەو بارەوە رایگەیاند، “ئەمڕۆ سەلماندتان ناگەڕێینەوە و شوێن بۆ پشک پشکێنە نەماوە.. ئەوانەی بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد، بە دەستکەوت هەڵنەخەڵەتان.. سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە خۆشەویستیی عێراق بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانیان کرد”.
جارێکی دیکە موقتەدا سەدر جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق رۆژئاوایی و رۆژهەڵاتی نەبێ و رایگەیاند، “جوانترین نەخشی عێراق، نە رۆژهەڵاتی نە رۆژئاواییە”.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا 202 پەرلەمانتار ئامادە بوون، هەروەها 127 پەرلەمانتاریش بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.









