پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، “تۆمەتباری سەرەکی و بکوژی ماریا سامی-مان لەنێو سەنتەری شاری کەرکوک دەستگیرکرد، ئەوەش پاش هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئەمرۆ چوارشەممە 9ی ئاداری 2022 پۆلیسی كەركوك لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دوای بەدەستخستنی زانیاری لەبارەی بكوژی (ماریا سامی) ئەو کچەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شەقامی 100مەتری هەولێر کوژرا، زانیاریمان پێگەیشتبوو کە بکوژەکە ڕووی لە شاری كەركوك كردووە، دواتر دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانی پارێزگای كەركوك هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان دەستپێكرد و توانیمان تۆمەتبار دەستگیربكەین”.
لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا، کەسێکی دیکە دەستگیرکراوە پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، “له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا، كه‌سێكی دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵیدا بووه و هاوكاری بووه له‌خۆحه‌شاردانی و ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستاشدا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و پاش رێكاره یاساییه‌كان، راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه”.
شه‌وی 6 له‌سه‌ر 7ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر ته‌رمی ماریا دۆزرایه‌وه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان دەرکەوت، “براكه‌ی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیه و هۆكاره‌كه‌شی ته‌نها بۆ ده‌ركه‌وتنی ماریا به‌شێوازی دور له‌دابونه‌ریتی خێزانه‌كه‌یان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه”.









