ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ناسر حسێن ئەلشبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی لە بواری گواستنەوە و گەیاندن کرا، بەتایبەتی لە ڕووی بەستنەوەی شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەیەکتر و پاشان بە وڵاتانی دەوروبەر وجیهان لە رێگەی هێڵێکی پێشکەوتووی ئاسنینەوە.

هەروەها زیادکردنی گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان، کە کاریگەرییەکی باشیان دەبێت لەڕووی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەپێدانی پیشەسازی وگەشتوگوزار.

جەختیش لەوە کرایەوە، کە پێویستە ئەنجامدانی ئەم پرۆژە ستراتیجیانە، بە شێوەیەک بێت، لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا بێت.

3454
45325
436453