ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئازاری 2022، فیلیپۆ گراندی، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، “تەنها لە ماوەی حەوت ڕۆژی سەرتای هێرشەکانی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا یەک ملیۆن پەنابەر لە ئۆکرانیاوە ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون و پێشینیش دەکەین ڕێژەکە بۆ چەند ئەوەندەش بەرزبێتەوە.”
باسی لەوەشکردووە، “ملیۆنان کەسی تر لە ناو ئۆکرانیادا ماونەتەوەو لە مەترسیدان، هاوکات، کاتی ئەوە هاتووە چەک بێدەنگ بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی بگات و ژیانیان ڕزگار بکرێت.”
فیلیپۆ گراندی، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی وتووە، ”پلانی هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشت بکات بۆ ڕۆمانیا و مۆلدۆڤا و پۆڵەندا، ئەو سێ وڵاتەی کە میوانداری پەنابەرە ئۆکرانیایەکانی کردووە.”









