خەبات: سولین سلێمان:- خانمە ئەستێرەی جیھانی ئەدێل توانی سێ خەڵاتی brit بەدەستبھێنێت، یەکەمیان وەک باشترین گۆرانیبێژی جیھانی و دووەمیش ئەلبومەکەی بە باشترین ئەلبومی ساڵ ھەڵبژێردرا، سێیەم خەڵاتیش درا بە گۆرانییەکەی کە بە ناوی easy to me بڵاویکردبوو ئەدێل ئەو گۆرانییەی تەنھا سێ مانگە بڵاوکردوە زیاتر لە 239 ملیۆن بینەری ھەبووە لە یوتیوب، پێگەی جاست جیرد بڵاویکردۆتەوە کەوا ئەو گۆرانیبێژە بریتانیە کۆنسێرتەکەی دواخست، دەبوو لە لاس ڤێگاس ئەنجام بدرابا بە ھۆی کۆرۆناوە ئەدێل سەبارەت بە دواخستنی کۆنسێرتەکەی لە پێگەی فەرمی ئینستاگرامی خۆیدا گوتبووی”بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵماندا کۆنسێرتەکە لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەین بەڵام بەھۆی ئەوەی ھەندێک لە موزیکژەنی گروپەکە توشی کۆرۆنا بوونە ناچاربووین کۆنسێرتەکە بۆ کاتێکی تر دوابخەین و ھیوادارم بە زووترین کات رێکخستنەکان ئەنجام بدەینەوە.









