میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، سوپای روسیا چوونەتە ناو شاری نیکۆلایڤی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە.
سوپای ئۆکرانیاش بڵاویکردەوە، کە چەند تانکێکی سەربازی روسیا لە باشوری کیڤی پایتەخت نزیکبوونەتەوە.
لەوبارەیەشەوە وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، 118 پێگەی سەربازی ئۆکرانیایان کردووەتە ئامانج و سەرکەوتووبوون تیایدا.
ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانیان چونەتە ناو دورگەیەکی سەر بە دەریای رەش و تێدا 82 سەربازی ئۆکراینایان دەستبەسەر کردووە.
ئاماژەی بەوەشدا هێزی زیاتر لە پۆلیس و سەربازی رووسی دەنێرن بۆ پاراستنی وێسگەی ئەتۆمی چێرنۆبڵی.










