کاندیدێکی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کشایەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاڵۆزی دۆخی سیاسی و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان دەگێڕێتەوە.

کەمال عەزیز قەیتولی، پرۆفیسۆر لە زانکۆی دهۆک و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری کیمیای پزیشکی، کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند و ئاشکرای کرد، بەهۆی چەقبەستوویی دۆخی سیاسی عێراق و ئاڵۆزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەهۆی بڕیارەکانی ئەمدواییەی دادگای فیدراڵی دژی هەرێمی کوردستان، لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کشاوەتەوە.

بڕیارە سبەی چوارشەممەش، دادگای فیدراڵی لەبارەی بڕیاری دووەمجار کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کۆببێتەوە.

کەمال عەزیز قەیتولی
کەمال عەزیز قەیتولی