وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، گشتاندنێكى له‌باره‌ى پاداشتى خانه‌نشینى بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا بڕیارێكى نوێ ده‌ركراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/2/2022، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری گشتاندنێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ئاماژه‌ به‌ كۆنووسى ژماره‌ 46 له‌ 7/12/2021 لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه‌ و ده‌ركردنى ڕێنماییه‌ داراییه‌كان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ خانه‌نشین كراون و پاداشتى خانه‌نشینییان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام دووباره‌ دامه‌زراوه‌ته‌وه‌ و خانه‌نشین كراون، پێویسته‌ ڕه‌چاوى ئه‌م ده‌قه‌ى خواره‌وه‌ بن:

ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌ دامه‌زراونه‌ته‌وه‌ و یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كار و پاداشتى خانه‌نشینییان بۆ خه‌رج كراوه‌ به‌پێى یاسا و ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان ده‌بوایه‌ پاداشتى خانه‌نشینییان بگه‌ڕاندبایه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ و دووباره‌ خانه‌نشین كراونه‌ته‌وه‌ ده‌توانن ئه‌و پاداشته‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ دووباره‌ له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی دووه‌م جار پاداشتیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 60 شه‌ست ڕۆژ له‌ ڕێكه‌وتی ده‌رچوونی ئه‌م گشتاندنه‌.

ده‌قى گشتاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی