وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: دوو پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر جێبەجێ دەکرێن .
له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا، دوو گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 100 مێگاوات کارەبا لە هەولێر و دهۆک، لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای زاگرۆس گرووپ و ستێر گرووپ واژوو كرد، کە لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ دەکرێن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، وەزیری کارەبا لە رێوڕەسمی واژوو کردنی گرێبەستەکان، داوا لە هەردوو کۆمپانیاکە کرد لە ماوەی دیاریکراودا پرۆژەکانیان جێبەجێ بکەن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه، هەردوو پڕۆژەکە، کە هەر کامەیان 50 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنن، لە ڕێگەی وەبەرهێنانەوە جێبەجێ دەکرێن و لەرووی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبا و پاراستنی ژینگەوە، ئابووریانە و ژینگەپارێزن.









