وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی مووچه‌ی مانگانه و كرێی سه‌عاتی كاركردنی كرێكاری ئاسایی دیاریكرد.
به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه به ئیمزای كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری كار له به‌رواری 7ـی شوبات / فێبرایه‌ری 2022 ده‌رچووه، تێیدا هاتووه، پاڵپشت به نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا به:
یه‌كه‌م: جێگیركردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی كرێكاری ئاسایی به 35000 هه‌زار دینار.
دووه‌م:دیاریكردنی 2500 دینار بۆ هه‌ر كاتژمێرێك، بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی به كاتژمێر كار ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.









