رۆژی سێشەممە 8ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ماریێ پارێت، بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی رێگەچارەکان بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق ئاڵوگۆڕکران.

سەرۆک بارزانی  و شاندی نووسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان
دیداری سەرۆک بارزانی و شاندی نووسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان