عه‌تا مه‌لا تاهیر به‌حركه‌یی
ڕۆڵی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه (بنه‌ڕه‌تی وئاماده‌یی)، له‌و خزمه‌تگوزارییه هونه‌رییانه خۆی ده‌بینێته‌وه كه پیشكه‌شی ده‌كات، كه بریتیین له ده‌سنیشانكردن وچاره‌سه‌ركردنی كێشه وگرفته په‌روه‌رده‌ییه‌كان و به‌دواداچونییان، بۆیه سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی وه‌كو به‌سته‌رێك وهێلێك وایه له‌نێوان قوتابخانه‌كان و به‌رپرسانی په‌روه‌رده و داموده‌زگا باڵاكانی په‌روه‌رده به‌یه‌كه‌وه‌یان گرێده‌دات .
پێشتر دوو جۆر سه‌رپه‌رشتیار هه‌بوو:
یه‌كه‌مییان: سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی: كه كاری بریتی بوو له سه‌ردانیكردن و ئاگاداربوون له‌كاروباره هونه‌رییه‌كان و كارگێڕییه‌كانی قوتابخانه و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی دابوو، وئه‌وانه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودابوون، ده‌یگه‌یاندن به سه‌رووی خۆی و ئاگاداری ده‌كردنه‌وه .
له‌هه‌مانكاتدا، هه‌ر سه‌رپه‌رشتیارێكی كارگێڕی ده‌كرایه سه‌رپه‌رشتیار به‌سه‌ر چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیاریكراودا و ته‌نیا كاری بریتی بوو له‌و چه‌ند قوتابخانه‌یه و هه‌موو سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی بابه‌ت ده‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی ئه‌و قوتابخانانه بگه‌ڕێنه‌وه لای ئه‌و، كه ده‌توانم بڵێم كاری سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی وه‌كو كاری ڕابه‌ری پۆل بوو به‌ڵام له ئاستێكی باڵاتر.
كێشه‌ی میلاكی مامۆستا وگرفتی بینایه‌ی قوتابخانه و ئاراسته‌كردن و پیگه‌یاندنی یاریده‌ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر وگرفتی قوتابییان وده‌ستنیشانكردنی به‌ڕێوه‌ر و یاریده‌ده‌ر بۆ ڕێزوسوپاس و …هتد له‌كاره‌كانی ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره بوون.
دووه‌مییان: سه‌رپه‌رشتیاری بابه‌ت: كاری بریتی بوو له سه‌ردانیكردنی مامۆستای بابه‌ت له‌قوتابخانه و له‌ناو پۆل و هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی وانه گوتنه‌وه و ئاستی زانستی مامۆستاكه وئاراسته‌كردنی ڕه‌خنه وپێشنیاری شیاو وگونجاو به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وفێركردن.
ئه‌مه‌شییان وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی كاری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی دیاریكراو بوو، پێدانی ڕاو سه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستای بابه‌ت و پێگه‌یاندنی مامۆستای تازه دامه‌زراو وكه‌م ئه‌زموون و دیاریكردنی مامۆستای سه‌ركه‌وتوو بۆ پێدانی ڕێزوسوپاس له كاره‌كانی ئه‌م سه‌رپه‌رشتیاره بوون.
له ئێستادا و له‌سیستمی برتشل كاونسل ئه‌م دووجۆره نه‌ماوه وته‌نها یه‌ك جۆر هه‌یه به‌ناوی (سه‌رپه‌رشتیاری هاوڕێی ڕه‌خنه‌گر)، كاری ئه‌م سه‌رپه‌رشتییاره كه له‌ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره سه‌رپه‌رشتی قوتابخانه‌كان ده‌كات و ده‌بێ وه‌كو هاوڕێ بێت له‌گه‌ڵیان و ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، هیچ جۆره چاره‌سه‌رێكی لا نییه و كاری هه‌ڵسه‌نگاندنی مامۆستای بابه‌تیش دراوه به به‌ڕێوه‌بری قوتابخانه.
(به‌بڕوای من) ئه‌و گۆڕانكارییه هه‌ڵه‌بوو و ده‌بوو ووردتر خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرابوایه، له‌چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه :
به‌ڕێوه‌به‌ر (ئه‌گه‌ر زۆر به‌توانا و پڕ زانیاری بێت) ته‌نیا ده‌توانێت تێبینی له‌سه‌ر شێوازی وانه گوتنه‌وه‌ی مامۆستا هه‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئاستی زانستی مامۆستای بابه‌تیك هه‌ڵبسه‌نگێنی كه بابه‌تی خۆی نییه، ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رپه‌رشتیاری بابه‌ت له سیستمی كۆن خۆی خاوه‌ن ئه‌زموون بوو له‌و بابه‌ته وكاری مامۆستایه‌تی كردبوو وزانیارییه‌كی باشی هه‌بوو.
ئه‌وانه‌ی له‌م سیستمی بریتش كاونسله بوون به سه‌رپه‌رشتیاری هاوڕێی ڕه‌خنه‌گر، به‌شێییان پێشتر مامۆستای بابه‌ت بوون و زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان نییه له بواری به‌ڕێوه‌بردن وكارگێڕیدا .
سه‌رپه‌رشتییاره‌كان (به‌شیكییان) ته‌مه‌نێك خزمه‌تییان كردووه و ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م سیستمه نوێیه بگونجێنن، كه تژییه له داتا و به‌رنامه و ژماره و خشته.
سه‌رپه‌رشتیاری بابه‌ت له سیستمی كۆن ئاگاداری وورد ودرشتی پرۆگرام بوو؛ چونكه كاری بریتیی بوو له‌هه‌لسه‌نگاندنی ئاستی زانستی مامۆستا و چۆنیه‌تی گوتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه؛ بۆیه ئه‌مه‌ش وای ده‌كرد ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یان ناڕێكییه‌ك له پرۆگرام هه‌بێت زووتر چاره‌سه‌ر ده‌كرا، به‌ڵام له م سیستمه نوێیه‌دا سه‌رپه‌رشتیاری هاوڕێی ڕه‌خنه‌گر ئاگاداری پرۆگرام نییه و كاری زیاتر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه.
ئه‌مانه و چه‌نین هۆكاری تر واده‌كات بگه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م جۆره سه‌رپه‌رشتیكردنه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و هه‌تا دره‌نگتریش چاره‌سه‌ربكریت كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی زیاتر ده‌بن.
بۆیه (به‌بڕوای من) ده‌بوو به‌هۆی زیاد بوونی ژماره‌ی قوتابخانه‌كان و قوتابییان و به‌ره‌پیشچوونی ژیان له‌ڕووی ته‌كنۆلۆژییه‌وه، پێویست بوو ژماره‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی كارگێڕی و بابه‌ت زیاد بكرابووایه و ساڵانه خولی پیناساندنی به‌رنامه وپرۆگرامی نوێ و شیوازی نوێی كارگێڕی و وانه گوتنه‌وه‌یان پی ئاشنا بكرابوایه و له‌وێشه‌وه بهاتبایه خواره‌وه بۆ مامۆستایان و قوتابییان.
ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی سیستمی بریتش كاونسل به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی هینا، ده‌كرێ ناوبنرێ به شۆڕش له‌دژی سیستمی كۆن، له‌كاتێكدا سیستمه كۆنه‌كه زۆر گونجاو بوو بۆكاتی خۆی و ئێستاش، ته‌نها پێویستی به به‌روپێشبردن و ئه‌بده‌یتكردنه‌وه هه‌بوو، نه‌ك سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و له‌كاربخرێت.
٭ قوتابی ماسته‌ر









