هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ڕاوێژكاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بوون.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30/1/2022، لە دیوانی وەزارەت، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، بە فەرمی هەریەک لە د. سامی، وەک ڕاوێژکاری وەزارەت و د. هێمن میرانی، وەک بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەکار بوون.

وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەم ئەرکە نوێیەیاندا.

No description available.

No description available.