پارێزگاری سلێمانی ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیەی كردە پشوو.

كه‌مێك پێش ئێستا، د.هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا  بڵاویكرده‌وه‌: بەهۆی بەفربارین و سەختی كەشوهەوا و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ هاووڵاتیان بەپاڵپشتی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە 18 ، 19 ى 1 ى 2022،  لەسەرجەم  دام و ده‌زگاكانی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەپشوو.