خەبات: هاوار مورتكەیی:- تاتیانا ریكلۆڤا Tatyana Rekhlova یەكیكە لە راهینەرە دیارەكانی شەترەنج لە رووسیاو بەر لەوەی ئەركی راهینەرایەتی وەربگریت، چەندین دەسكەوتی وەرزشی هەبووە، بەتایبەتیش لەو پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەی ساڵانە لە شاری نۆڤۆسیبێرسیك بەڕێوەدەچوو، ئەو ئێستا راهێنەرە و ژمارەیەك یاریزانی پێگەیاندووە و شارەزاییەكی تەواوی اەم بوارەوە هەیە، لەدیمانەیەكی لاپەڕەی وەرزشی رۆژنامەی خەبات باس لە كاروانی ژیانی وەرزشی دەكات.

كەس نییە كاسپارۆڤ نەناسێت؟
تاتیانا ریكلۆڤا كە لەساڵی 1987 لە سێبیریای لەدایك بووە دەڵێت: وەك هەر یاریزانێكی شەترنج لە زانكۆ خوێندوومە، دیبلۆمم لە ئەندازەی تەلار بە پلەی نایاب بەدەستهێنا، خۆمدا زۆر تام و چێژم لە خوێندن و شەترەنج وەرگرتووە، بۆ من زەحمەت بوو بتوانم یەكێكیان هەڵبژێرم، بۆیە لەگەڵ هەردووكیان درێژەم پێدا، هەروەها گوتی: من لە خانەوادەیەكی شەترەنج لەدایك بووم، بەوپییەی كە شەترەنج لە رووسیا پێگەیەكی دیار و هەوادارێكی زۆری هەیە، ئێستا لەهەموو دونیا دەزانن كاسپارۆڤ و كاربۆڤ كێیە؟ هاوسەرەكەشم هەر یاریزانی شەترەنجە و زۆركات بەیەكەوە یاری بلیتز دەكەین و ئەوەی بدۆڕێت دەبێ ماڵ پاك بكاتەوە.

بەخەونەكەم نەگەیشتم
لەكۆتاییدا خاتوو دەڵێت: لەتەمەنی 16 ساڵیدا ناسناوی FMم بەدەستهێنا، هەروەها بەشداری پاڵەوانیتییەكانی ئەورووپام كردووە، بەڵام راشكاوانە دەیڵێم نەمتوانیوە بەخەونەكانم لە شەترەنج بگەم، بەتایبەتیش لەبەدەستهێنانی ناسناوی گراندماستەری ئافرەتان، بەڵام ئەمە ساردی نەكردمەوە لە شەترەنج دوور بكەومەوە، بۆیە بڕیارمدا وەك راهێنەر بەردەوام بم، و ئێستا زۆر بەختەوەرم كە منداڵان فێری شەترەنج دەكەم، كە لەمەدا وتەكەی جان پیاگێت ڤۆر كاریگەری بەسەرمەوە هەبوو كە دەڵێت: شەترەنج نموونەیەكی دەگمەنە بۆ پێشخستنی پلانی مێشكی منداڵ.