كونسوڵخانەی ئێران لەسلێمانی رایگهیاند: لەئەمڕۆوە پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە دەیانەوێت سەردانی ئێران بكەن دەستیپێكردووەتەوە.
ئهمرۆ چوارشهممه 12 ی 1 ی 2022، بەپێى راگەیەنراوێکى کونسوڵگەرى ئێران لە پارێزگاى سلێمانى، لێدانی ڤیزای گەشتیاری ئێران بە رەچاوکردنی رێنمایی و پرۆتۆکۆڵە تەندروستییەکانی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیاران، لەئهمڕۆ چوارشەممەوە دەستیپێکردۆتەوە.
ئاشکراشیکردووە، پێدانی هەموجۆرەكانی ڤیزا بە تەواوی بێبەرامبەرە و كۆمپانیا گەشتیارییەكان جگە لە تێچووی تۆماركردنی زانیاریەكانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیكترۆنی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بە پێنج هەزار دیناره، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەكی دیكەیان نییە.









