کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر ە بەروارد بە ساڵی 2018 بە رێژەی لە 50٪ زیادیکردووە.
کۆمپانیای دانەگاز بە هاوبەشی “نەوتی هیلال” رایگەیاند، “ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی گازی سرووشتییان لە کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ بە بەروارد بە ساڵی 2018 بە رێژەی لە 50٪ زیادکردووە”.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی کێڵگەکە گەیشتووەتە 452 ملیۆن پێ سێجا لە کاتێکدا لە ساڵی 2018دا بەرهەمهێنانی رۆژانەیان لە کێڵگەکە 305 ملیۆن پێ سێجا بووە”.
دانەگاز راشیگەیاند، “پڕۆژەیەکی تایبەتمان هەیە بۆ فراوانکردنی بڕی گازی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەی کۆرمۆر و پێشبینی دەکەین لە ساڵی 2023دا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 700 ملیۆن پێ سێجا بەرز بکەینەوە”.









