لە سهڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود تەك سەرۆكی گشتیی ئهو پارته كرد و لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیا و ڕەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان كرا.
ئهمڕۆ یهكشهممه 9/1/2022، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود تەك سەرۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد. لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیا و ڕەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسیی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.










