له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێ پڕۆژه‌ى كاره‌با له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران به گوژمه‌ى حه‌وت ملیۆن دۆلار، ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/1/2022، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، سبه‌ى دووشه‌ممه، له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕێوڕه‌سمێكدا به گوژمه‌ى حه‌وت ملیۆن دۆلار، سێ پڕۆژه‌ى گرنگى كاره‌با له سۆران ده‌كرێنه‌وه، كه بریتین له:
• گۆڕینی تێلی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی نێوان وێستگەی شەقڵاوە – خەلیفان بە درێژایی 37 كیلۆمەتر
• راكێشانی هێڵێكی نوێی 132 kv لە خەلیفان – وێستگەی سۆران بە درێژایی 16 كیلۆمەتر
• فراوانكردنی وێستگەی سۆران بۆ دوو هێڵ












