نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدراڵیی عێراق گۆڕییه‌وه‌.