كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی به‌كۆتاهات و راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5 ى 1 ى 2022 ،  شاندێكی پارتی و یه‌كێتی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستور و كۆمسیۆن كۆبوونه‌وه‌ ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند: پێویستە  هەڵبژاردنەكانی  پەرلەمانی  كوردستان  لە كاتی  خۆیدا بكرێت  و  ئامادەسازیی نیشتمانیی  پێویست بكرێت و  تێگەیشتنی  هاوبەش  لەسەر میكانیزمە یاسایی  و سیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی  هەڵبژاردن هەبێت.
ده‌قی راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌:
ڕاگەیەندراوی  ھاوبەشی  یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان و  پارتی دیموکراتی  کوردستان لەسەر پرسی ھەڵبژاردن و دەستور  و کۆمسیۆن
لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی  ( ی.ن.ک)  و ( پ.د.ک) ،ئەمڕۆ ٥ی کانونی دووەمی 2022  شاندێکی   تایبەتی  یەکێتیی و پارتی  لەسەر پرسی دەستور  و ھەڵبژاردن و  کۆمسیۆن  ، لە بارەگای  مەکتەبی سیاسی ( ی.ن.ک)   لەشاری  سلێمانی   کۆبونەوە  و ھەردولا ھاوڕابوون  کە پێویستە  ھەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی  کوردستان  لە کاتی  خۆیدا بکرێت  و ئامادەسازیی نیشتمانیی  پێویست بکرێت و  تێگەیشتنی  ھاوبەش  لەسەر میکانیزمە یاسایی  و سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانی  ھەڵبژاردن ھەبێت .
ھەردولا کۆکبون  پێکەوە  کار بۆ بەھێز کردنی  متمانەی ھاوڵاتیان  بە پرۆسەی ھەڵبژاردن  تۆکمەتر بکرێتەوە  و  پرۆسەیەکی  شەفاف  و سەرکەوتوبێت  . ھەردولا جەختیان  لەوە کردەوە   بە پێی  ڕێککەوتنی  سیاسی  ٥ی ٣ی  ٢٠١٩  ی نێوان  ھەردولا و  کۆبونەوەکانی  ئەم دواییانەی  ھەردوو  حیزب   بە گیانی   برایەتی  و  تەبایی  ھەنگاوە  پێویستیە کرداری و یاساییەکان  لەسەر بنەمای بەرژەوەندی  باڵای  ھەرێمی  کوردستان  بھاوێَژرێن ،  بڕیادرا  لە ھەفتەی  داھاتوەوە  کۆبونەوەکان  بەردەوام بێت  .

یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان   پارتی دیموکراتی  کوردستان
٥ی کانونی  دووەمی  ٢٠٢٢