یەکێک لە بریندارەکانى هێرشەکەى دوێنێ شەوى داعش لە بەنداوی باوەشاسوار له‌ سنووری كفری، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ شه‌هید بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30 ى 11 ى 2021، یەکێک لە بریندارەکانی هێرشەکەى شەوى رابردوى چەکدارانى داعش بۆ سەر سەنگەرکانى هێزىپێشمەرگە لە بەنداوی باوە شاسوار له‌ سنووری کفرى گیانى لەدەستدا.
بەپێى زانیارییەکان، ئەو پێشمەرگەیە ناوى یەحیا عادل فه‌ره‌جه‌ لەدایکبووی 1989ـە و دانیشتوى قەزاى دوزخورماتوی كه‌ركوكه‌، دواى برینداربونى لەو هێرشەدا رەوانەى نەخۆشخانەکانى سلێمانى کراوە، دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ بەهۆى کاریگەرى برینەکەیەوە بەیانى ئەمڕۆ شەهید بووە.
شەوى رابردوو چەکدارانى داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە سنووری قەزاى کفرى، بەپێى راگەیەندراوى وەزارەتى پێشمەرگەش لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک شەهیدبووە و سێ پێشمەرگەى دیکەش برینداربوون.