وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات قوتابیانى وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن بە ئۆنلاین پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن جێبەجێ بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە:”بە ئامانجى پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بە خوێندکاران و قوتابیانى وەرگیراو بۆ ساڵى خوێندنى (2001-2022) بۆ ئەوەى لە کاتى پرۆسەى دابەزین و شوێن گۆڕین ئهرك نەکێشن و سەردانى وەزارەت نەکەن، بە تایبەت بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى شارەکان و پارێزگاکانى ترى هەرێمى کوردستانن”.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، وەزارەت لەڕێگەى لینکى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى دابەزین و گۆڕینى شوێن بە شێوازى ئۆنڵاین بەپێى مەرج و ڕێنوێنییەکان دەخاتە بەردەستى وەرگیراوانى ئەمساڵ.
وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختی کردووەتەوە،بۆ پێشکەشکردنى داواکارى دابەزین و شوێن گۆڕین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
www.mhe-studentaffairs.com
– بۆ چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری دابەزین و گۆڕینی شوێن، سەیرى ئەم ڤیدیۆیەى خوارەوە بکە:










