خەبات: هاوار مورتكەیی:- پایار شەمسی ئەو منداڵەی هێشتا تەمەنی نەبۆتە هەشت ساڵان و خەڵكی شاری بۆكانە، بەشداری پاڵەوانێتی ئاسیا بۆ شەترەنج دەكات و زیرەكانە دەردەكەوێت و لە خوار تەمەنی 8 ساڵان پلەی چوارەم بەدەستدەهێنێت.

لەم كێبەركێیانەدا كە بە بەشداری 900 یاریزان بەڕێوە چوو، كاكە پایار شەمسی تازەپێگەیشتووەكەی كوردستانی رۆژهەڵات ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و لەم پاڵەوانێتییەدا توانی لە شەترەنجزانانی هەریەك لە وڵاتانی چین و سەنگافوور، ڤێتنام، كازاخستان، تایوان بباتەوە و لەململانێیەكەدا دەریان بكات.

كاكە پایاری دانیشتووی شاری بۆكان لە 9 راوندی پاڵەوانێتییەكەدا توانی 7.5 خاڵ كۆبكاتەوە، ئەمەش دەسكەوتێكی گرنگە بۆ منداڵێكی كورد و داهاتوویەكی گەش چاوەڕوانی دەكات.