فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا داوا له سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات، ڕێز له كارى میدیاكاران بگرن و هاوكارییان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8/10/2021، فەرمانگەی میدیا و زانیارى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “لە 10ی ئوکتۆبەرى 2021، پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سۆنگەی بڕوابوونی بە ڕۆڵی گرنگی میدیا لە چاودێریكردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و ڕووماڵکردنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە، داوا لە هەموو دامودەزگا ئەمنییەكانی دەکات ڕێز لە كاری میدیاكاران بگرن و ھاوکارییان بکەن و لە چوارچێوەی ڕێنوێنییه‌كانى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان مامەڵە لەگەڵ تیمەكانی ڕاگەیاندن بكەن”.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “لە قۆناغەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی و جیاكردنەوەی دەنگەكانیش، زەمینە خۆش بكرێت تا میدیاكارانی ناوخۆ و دەرەوە بە شێوەیەكی ئازادانە و پیشەییانە كارەكانیان ئەنجام بدەن”.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى هه‌روه‌ها داوا لە میدیا و ڕۆژنامەنووسانیش دەكات: “لە چوارچێوەی هەمان ڕێنوێنی، هەڵسوكەوت بكەن و ڕێز لە ئەركی ئەو هێزانە بگرن كە بۆ پاراستن و سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و سەقامگیری و ئارامی لە ئەركدان”.









