کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەتوانن بە کارتی دەنگدان و ناسنامەی سەربازیی دەنگ بدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر کۆمسیۆن بڕیاریدابوو، لەکاتی دەنگدان جگە لە کارتی دەنگدان هێزە سەربازیی و ئەمنییەکان، ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامە و کارتی نیشتمانیان پێبێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد. بە گوێرەی ئاماری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ملیۆنێك و 75 هه‌زار و 727 دەنگدەری تایبەت هەن.