وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی تایبەت بەو کەسانە دەرکرد کە ڤاکسین وەردەگرن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بڕیارەکە لە سبەی چوارشه‌ممه‌وه 1 ى 9 ى 2021 ، ده‌چێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه ، كه ماوەی نێوان وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسین لەگەڵ ژەمی دووەمدا هه‌شت هه‌فته ده‌بێت واتە 56 رۆژ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیده‌گه‌ێنێت، ئەو کەسانەی پێشتر ڤاکسینیان وەرگرتووە و کاتی ژەمی دووەمیان بۆ دیاریکراوە، بەپێی ئەو کاتە دەبێت کە بۆیان دانراوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئەو بڕیارەیان پاڵپشت بە رێنماییەکانی تەندروستی جیهانی دەرکردووە.










