سەگڤان هالو
16 ئابی 1946 ز کە دەکاتە ڕۆژی لە دایک بوونی سەرۆکی کوردان هێژا مەسعود بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی ڕێبەرو سومبولی ڕوحی نەتەوەییمان بارزانی باوک، کە دەتوانم بڵێم دەسپێکی وەرچەرخانێکی نوێ بوو لە خەبات و تێکوشانی ڕوڵەکانی گەلەکەمان. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی سیاسی، کە لەسەر فەرمانی بارزانی باوک هاتە دامەزراندن، ئامانجی سەرەکی لە دامەزڕاندنی پارتی لەو ئان و ساتە دژوارەدا، کە دەوڵەتە داگیرکهرەکانی کوردستان گەلەکۆمەکيیان لە شوڕش و ڕاپەڕینەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان کردبوو و کپ کرابوون.
ئەمەش ببووە هۆی بێ ئومێدی و بێ هیوایی تەواوی تاکی کورد، بارزانی بۆ ئەوەی وەڵامی داگیرکهران بداتەوە پەیامی ئەی ڕەقیب هەر ماوە قەومی کورد زەمانى ئاراستەی داگیرکارانی کوردستانی کرد.
تووانی مەرامی گڵاویان، کە بریتی بوو لە سڕینەوەی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان و تواندنەوەی کورد و ناسنامەکەی لە ژێر قەڵەمڕەوی خویاندا پۆچەڵ بکاتەوە و لەگۆڕ بنێت. پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا و بە شێوازو فۆڕمێکی نوێوە و لە سەر بنەمای لۆژیکی و ئەقڵانی بەردەوامی دا بە خەباتی چەکداری و شارستانی و توانی لە ماوەیێکی کورت دا بێ هیوایی لە ناخی تاکی کورد دا بڕەوێنێتەوە و ئینتیمای تاک بۆ کورد و کوردستان بە هێز بکاتەوە. پارتی بە ڕێبەڕایەتی بارزانی سەرباری گێڕانەوەی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی تووانی ماڵی پەرتەوازەی کورد ڕێک بخاتەوە و یەکڕیزی و تەبایی سەرتاسەری کوردستانی بگێڕێتەوە.
بە شێوەیێک، کە کاتێک بڕیارێک لە زاخۆ درابووایە لە هەمان کاتدا لە خانەقین جێبەجێ دەکرا. گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیيەوە بە بێ جیاوازی ئایین ، ،نەتەوە ، زمان بەرگریان لە کوردستان کرد، چونکە باش لەوە گەیشتبوون، کە وڵاتاکەیان لە دەستێکی ئەمین دایە و هەرگیز سازش لە سەر بستێکی خاکی پیرۆزی کوردستان ناکات و متمانەی تەواویان بە پارتی و بارزانی هەبوو. بویە ئامادەی هەموو چەشنە فیداکاريیەک بوون بە گیان و بە ماڵ. پارتی دیموکراتی کوردستان 75 ساڵە بەردەوامە و ساڵ له دوای ساڵیش بە هێزترە لە ڕووی پێگەی جەماوەری لە سەر ئاستی نێوخۆو لە سەر ئاستی نێودەڵەتیش دا سەنگ پێگەيێکی دیاری هەیە بە درێژایی 75 ساڵ ڕوژێک لە ڕۆژان سازشی نەکردووە و خوی نەچەماندووە بۆ هیچ دوژمن و ناحەزێکی کوردو کوردستان. مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ گەواهیدەرە لەسەر ئەم ڕاستیە و لەم پێناوەشدا پارتی پشکی شێری قوڕبانیدانی بەرکەوتووە و باجێکی زور قوڕسیشی داوە لە پێناو بەرز ڕاگرتنی شکۆ و ئیڕادەی سیاسی گەلەکەی.
لە کوتاییدا هەرچەند باس لە خەبات و تێکۆشینی پارتی و بارزانی بکەین تەنها دڵۆپێک لە دەریایێکمان باس کردووە. هەر بەم بۆنەيهوە دەڵێیین 16 ئاب ڕۆژی لە دایک بوونی سەرۆکی خۆشەیست هێژا مەسعۆد بارزانی و دامەزڕاندنی پ، د، ک لە سەرۆک مەسعود باررانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەموو پارتیەکان و گەلی کوردستان پیرۆز بێت.










