-لە یادی شازدەی ئابدا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان كە بە خوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست و دەیپارێزن.

-لە یادی شازدەی ئابدا، سڵاو لە تێكۆشەرانی دێرین و خەباتكارانی رۆژانی سەخت.

-لە یادی شازدەی ئابدا، سڵاو لە گەلی خۆڕاگری كوردستان كە هەمیشە پشت و پەنا و سەرچاوەی هێزی پارتیمان بوون..

-لە یادی شازدەی ئابدا، سوورین لەسەر بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز.

-لە یادی شازدەی ئابدا، سوورین لەسەر پاراستن و پێشخستنی دەسكەوتە بەخوێن بەدەستهاتووەكانی گەلی كوردستان.

– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا،  سوپاسی هەموو كادیر و ئه‌ندام و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمان ده‌كه‌ین كە هه‌میشه‌ سینگی خۆیان كردۆتە قەڵغانی سه‌رخستن و پارستنی ئەزموونی كوردستان.

– لەیادی ١٦ی ئابدا، وەک ھەمیشە پاڵپشتی دامودەزگا ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆدابین کردنی سەقامگیری و رێز لە ماندوبوون و قوربانیدانیان دەگرین.

– لە ١٦ی ئابدا، جەخت لە پاڵپشتی دامەزراوە یاسایی و شەرعیەکان (سەرۆکایەتی ھەرێم و  پەرلەمان و حکومەتی هه‌رێم) دەکەینەوە.

-لە یادی شازدەی ئابدا، تەئكید لەسەر هاوخەباتی و هاوچارەنوسی لەگەڵ كۆی حزب و لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە.

-لە یادی شازدەی ئابدا، جەخت لەسەر رێگەچارەی ئاشتیانەی دۆزی نەتەوەی كورد دەكەینەوە.

-لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان و رابەر و سیمبولی نەتەوەییمان بارزانی نەمر دادەنوێنین…

-با یادی 16ی ئاب بكەینە هەوێنی یەكڕیزی گەلی كوردستان و تەبایی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

-لە یادی 16ی ئابدا، پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێشەوەی بەرگریكردن لە کوردستان، هەنگاو بۆ ئاییندەیەكی گەشتر دەنێ‌.

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا درود دەنێرین بۆ سەركردە و ئەندازیاری ئاشتی كاك ئیدریس بارزانی هەمیشە زیندوو …

– لەیادی 16ی ئابی شكۆداردا، پارتی و رێبازی بارزانی ریشەی مێژوویی(75) ساڵەی خەباتی نەپساوەی گەلەكەمان پێك دەهێنن، هەرگیز لە یەكتر جیا نابنەوە.

-پارتی دیموكراتی كوردستان پێشەنگە لە رابەرایەتی شۆڕش و راپەڕینەكانی گەلی كوردستان.

-لەیادی 16ی ئابدا، پارتی سوورە لەسەر رێزگرتن لە ئیرادەی گەل و قووڵكردنەوەی دیموكراسی و باڵادەستی یاسا لە كوردستاندا..

-لە یادی 16ی ئابدا، مافی مرۆڤ و رێزگرتن لە ئازادییەكانی تاك یەكێكە لە پرەنسیپە هەرە گەشەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا سەری رێز و وەفاداری بۆ پێشمەرگە و تیكۆشەرانی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلولی و گوڵانی پێشكەوتنخواز دادەنوێنین…

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا جەخت دەكەینەوە لە سەر پێکەوەژیان و تەبایی نێوان ئاین و نەتەوە و پێكهاتە جیاجیاکانی كوردستان …

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا تێدەكۆشین لە پێناو بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان …

-لە یادی (75)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا.. سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال و کیمیا بارانی كوردستان..

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا خوشك وبرایانی ئێزدی و ئاین و مەزهەبەكانی تر لە كوردستان دڵنیادەكەینەوە کە پارتی و رێباز بارزانی وەكو هەمیشە پارێزگارییان لێدەكات.

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا، سڵاو دەنێرین بۆ دایك و خوشكانی كوردی ئێزدی، هەرگیز ئازار و مەینەتیەكانیان لە بیرناكەین…

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا سڵاو دەنێرین بۆ دایك و خوشك و هاوسەری شەهیدانی رێگای ئازادی و سەرفرازی كوردستان …

-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا سڵاو دەنێرین بۆ تێكۆشەران، زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی رۆژە سەختەکان…

-لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، سوپاسی خۆڕاگری کارمەندان و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم ده‌كه‌ین کە لەخۆبوردوانە بەرگه‌ی قەیرانە ئابوورییەکانیان گرت.

– لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، ستایشی خۆراگری و فیداکاری و لەخۆبوردەیی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین لە روبەروبونەوەی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا..

-لە یادی (75)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا سڵاو دەنێرین بۆ لاوان و قوتابیان و ئافرەتانی كوردستان كە هەمیشە سەرە ڕمی بەرخودان و ژیلەمۆی خەباتی دوێنێ‌ و ئەمڕۆ و ئایندەن.

– لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان سڵاو دەنێرین بۆ کوردستانیانی تاراوگە.

– لەیادی 16ی ئاب دا، سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی گەلە خۆڕاگرەكەمان كە لەهیچ بارودۆخێکدا سەریان بۆ دوژمن شۆر نەکرد.

– لە یادی 16ی ئابدا، نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەندانی كوردستان رووی گەشی شارستانی و هەوێنی پێشكەوتنی كۆمەڵگان، بەڕێزەوە لە بەرهەم و هزر و بیروڕای جیاوازیان دەڕوانین.

– لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا سڵاو دەنێرین بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی جەنگی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر، پارێزەرانی خاك و شكومەندی گەلەكەمان …

– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا  سوپاسی هەموو پێشمەرگە دێرینەكانی ئەیلول و گوڵان و تێكۆشەرانی خۆبەخش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكەین كەسنگی خۆیان كردۆتە قەڵغان بۆ پارستنی ئەزمونی كوردستان.

– لە یادی 16ی ئابدا هەموو جۆرەكانی توندڕەوی و پەڕگیری ئاینی، تایفەگەری، حزبی و ئایدۆلۆژی ڕەت دەكەینەوە …

– لە یادی 16ی ئابدا، ئامانجی پارتی دابینكردنی مافە نەتەوەیی و كولتووری و ئیدارییەكانی توركمان و كلدان سریان ئاشوری و ئەرمەنەكانە.

– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا، سڵاو دەنێرین بۆ حزبە هاوپەیمانەكانمان لە بنیاتنان و پارێزگاری ئەزمونی حوكمرانی هەرێمی كوردستان…

– لە یادی 16ی ئابدا، جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی كوردستانی بوونی شاری كه‌ركوك و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق ده‌كه‌ینه‌وه‌.

– له‌ یادی 16ی ئابدا، كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌ركوك و خانه‌قین و شه‌نگال و مه‌خمور ده‌كه‌ین، وه‌كو به‌شێكی دانه‌بڕاو و گرنگی هه‌رێمی كوردستان.

– لە یادی (75) ساڵەی پارتی دا ، بە سازان و پێكەوەژیان و یەکگرتوویی، حوكمڕانی كوردستان بەرەو ئامانجە باڵاكانی دەبەین…

– لە یادی 16ی ئابدا، سڵاو دەنێرین بۆ جوتیار و كرێكار و رەنجدەرانی كوردستان، كە هەمیشە قەلغان و پاڵپشتی شۆڕش و راپەڕینەكانی كوردستان بوون…

– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا رێبازی بارزانی نەمر كە رێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستانە، پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بە سەرچاوەی هیزی خۆی دەزانێ‌ …

– لە یادی (75) ساڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان دا  سڵاو دەنێرین بۆ كەم ئەندامانی كوردستان و بریندارەكانی جەنگی تیرۆرستانی داعش …

– لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دا سەری رێزو وەفاداری دادەنوێنین بۆ قوربانیانی تاوانی ئەنفالی بەدناو و كارەساتی هەڵەبجە و بالیسان و بادینان…

– لە یادی (75)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا، هەرگیز سازش لەسەر مافەڕەواكانی گەلی كوردستان ناكەین، ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان بە ستوونی سیاسەت و ستراتیژی خۆمان دەزانین..

– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا ، سڵاو بۆ مناڵە چاوگەشەكانی شەهیدانی كوردستان و هاوسەر و دایكانی شەهید..

– لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، هەمیشە پشتیوانی مافە رەواكانی كوردە فەیلیەکان و قەرەبووكردنەوەیان دەکەین..

– لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، جەخت لەسەر یەک گوتاری و تەبایی لایەنە سیاسیەکان دەکەینەوە..

– لە یادی 16ی ئابدا، پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشت و هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی گرفت و كێشه‌ ئابووری و كارگێڕیه‌كان.

لە یادی 16ی ئابدا، پارتیمان پاڵپشتی له‌ هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و، پاراستنی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان.

– لە یادی 16ی ئابدا، دوێنێ به‌خوێن و ئه‌مڕۆ به‌ ده‌نگ دیفاع له‌ كوردستان ده‌كه‌ین.

– لە یادی 16ی ئابدا، به‌هێزه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا ده‌كه‌ین.

– لە یادی 16ی ئابدا، پارتیمان پشتئه‌ستوور به‌ جه‌ماوه‌ره‌ وه‌فادار و دڵسۆزه‌كه‌ی كار بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی ده‌كات و، به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كه‌ینه‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن.