-لە یادی شازدەی ئابدا، هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سڵاوی وەفاداری بۆ كەسوكاری سەربەرزیان..
-لە یادی شازدەی ئابدا، سڵاو بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانمان كە بە خوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست و دەیپارێزن.
-لە یادی شازدەی ئابدا، سڵاو لە تێكۆشەرانی دێرین و خەباتكارانی رۆژانی سەخت.
-لە یادی شازدەی ئابدا، سڵاو لە گەلی خۆڕاگری كوردستان كە هەمیشە پشت و پەنا و سەرچاوەی هێزی پارتیمان بوون..
-لە یادی شازدەی ئابدا، سوورین لەسەر بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز.
-لە یادی شازدەی ئابدا، سوورین لەسەر پاراستن و پێشخستنی دەسكەوتە بەخوێن بەدەستهاتووەكانی گەلی كوردستان.
– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا، سوپاسی هەموو كادیر و ئهندام و لایهنگران و جهماوهری سهربهرزی پارتیمان دهكهین كە ههمیشه سینگی خۆیان كردۆتە قەڵغانی سهرخستن و پارستنی ئەزموونی كوردستان.
– لەیادی ١٦ی ئابدا، وەک ھەمیشە پاڵپشتی دامودەزگا ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەین بۆدابین کردنی سەقامگیری و رێز لە ماندوبوون و قوربانیدانیان دەگرین.
– لە ١٦ی ئابدا، جەخت لە پاڵپشتی دامەزراوە یاسایی و شەرعیەکان (سەرۆکایەتی ھەرێم و پەرلەمان و حکومەتی ههرێم) دەکەینەوە.
-لە یادی شازدەی ئابدا، تەئكید لەسەر هاوخەباتی و هاوچارەنوسی لەگەڵ كۆی حزب و لایەنە كوردستانییەكان دەكەینەوە.
-لە یادی شازدەی ئابدا، جەخت لەسەر رێگەچارەی ئاشتیانەی دۆزی نەتەوەی كورد دەكەینەوە.
-لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نیشتمانی كوردستان و رابەر و سیمبولی نەتەوەییمان بارزانی نەمر دادەنوێنین…
-با یادی 16ی ئاب بكەینە هەوێنی یەكڕیزی گەلی كوردستان و تەبایی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.
-لە یادی 16ی ئابدا، پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێشەوەی بەرگریكردن لە کوردستان، هەنگاو بۆ ئاییندەیەكی گەشتر دەنێ.
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا درود دەنێرین بۆ سەركردە و ئەندازیاری ئاشتی كاك ئیدریس بارزانی هەمیشە زیندوو …
– لەیادی 16ی ئابی شكۆداردا، پارتی و رێبازی بارزانی ریشەی مێژوویی(75) ساڵەی خەباتی نەپساوەی گەلەكەمان پێك دەهێنن، هەرگیز لە یەكتر جیا نابنەوە.
-پارتی دیموكراتی كوردستان پێشەنگە لە رابەرایەتی شۆڕش و راپەڕینەكانی گەلی كوردستان.
-لەیادی 16ی ئابدا، پارتی سوورە لەسەر رێزگرتن لە ئیرادەی گەل و قووڵكردنەوەی دیموكراسی و باڵادەستی یاسا لە كوردستاندا..
-لە یادی 16ی ئابدا، مافی مرۆڤ و رێزگرتن لە ئازادییەكانی تاك یەكێكە لە پرەنسیپە هەرە گەشەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا سەری رێز و وەفاداری بۆ پێشمەرگە و تیكۆشەرانی شۆڕشی مهزنی ئەیلولی و گوڵانی پێشكەوتنخواز دادەنوێنین…
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا جەخت دەكەینەوە لە سەر پێکەوەژیان و تەبایی نێوان ئاین و نەتەوە و پێكهاتە جیاجیاکانی كوردستان …
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا تێدەكۆشین لە پێناو بەدیهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان …
-لە یادی (75)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا.. سڵاو دەنێرین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی ئەنفال و کیمیا بارانی كوردستان..
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا خوشك وبرایانی ئێزدی و ئاین و مەزهەبەكانی تر لە كوردستان دڵنیادەكەینەوە کە پارتی و رێباز بارزانی وەكو هەمیشە پارێزگارییان لێدەكات.
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا، سڵاو دەنێرین بۆ دایك و خوشكانی كوردی ئێزدی، هەرگیز ئازار و مەینەتیەكانیان لە بیرناكەین…
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا سڵاو دەنێرین بۆ دایك و خوشك و هاوسەری شەهیدانی رێگای ئازادی و سەرفرازی كوردستان …
-لە یادی (75) ساڵەی پارتیمان دا سڵاو دەنێرین بۆ تێكۆشەران، زیندانیانی سیاسی و تێکۆشەرانی رۆژە سەختەکان…
-لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، سوپاسی خۆڕاگری کارمەندان و مووچەخۆرانی حکومەتی هەرێم دهكهین کە لەخۆبوردوانە بەرگهی قەیرانە ئابوورییەکانیان گرت.
– لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، ستایشی خۆراگری و فیداکاری و لەخۆبوردەیی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەین لە روبەروبونەوەی پهتای ڤایرۆسی کۆرۆنا..
-لە یادی (75)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا سڵاو دەنێرین بۆ لاوان و قوتابیان و ئافرەتانی كوردستان كە هەمیشە سەرە ڕمی بەرخودان و ژیلەمۆی خەباتی دوێنێ و ئەمڕۆ و ئایندەن.
– لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان سڵاو دەنێرین بۆ کوردستانیانی تاراوگە.
– لەیادی 16ی ئاب دا، سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم چین و توێژەكانی گەلە خۆڕاگرەكەمان كە لەهیچ بارودۆخێکدا سەریان بۆ دوژمن شۆر نەکرد.
– لە یادی 16ی ئابدا، نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەندانی كوردستان رووی گەشی شارستانی و هەوێنی پێشكەوتنی كۆمەڵگان، بەڕێزەوە لە بەرهەم و هزر و بیروڕای جیاوازیان دەڕوانین.
– لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا سڵاو دەنێرین بۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی جەنگی روبەڕوبوونەوەی تیرۆر، پارێزەرانی خاك و شكومەندی گەلەكەمان …
– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا سوپاسی هەموو پێشمەرگە دێرینەكانی ئەیلول و گوڵان و تێكۆشەرانی خۆبەخش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەكەین كەسنگی خۆیان كردۆتە قەڵغان بۆ پارستنی ئەزمونی كوردستان.
– لە یادی 16ی ئابدا هەموو جۆرەكانی توندڕەوی و پەڕگیری ئاینی، تایفەگەری، حزبی و ئایدۆلۆژی ڕەت دەكەینەوە …
– لە یادی 16ی ئابدا، ئامانجی پارتی دابینكردنی مافە نەتەوەیی و كولتووری و ئیدارییەكانی توركمان و كلدان سریان ئاشوری و ئەرمەنەكانە.
– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا، سڵاو دەنێرین بۆ حزبە هاوپەیمانەكانمان لە بنیاتنان و پارێزگاری ئەزمونی حوكمرانی هەرێمی كوردستان…
– لە یادی 16ی ئابدا، جهخت لهسهر ناسنامهی كوردستانی بوونی شاری كهركوك و جێبهجێكردنی مادهی 140ی دهستووری عێراق دهكهینهوه.
– له یادی 16ی ئابدا، كار بۆ ئاساییكردنهوهی رهوشی كهركوك و خانهقین و شهنگال و مهخمور دهكهین، وهكو بهشێكی دانهبڕاو و گرنگی ههرێمی كوردستان.
– لە یادی (75) ساڵەی پارتی دا ، بە سازان و پێكەوەژیان و یەکگرتوویی، حوكمڕانی كوردستان بەرەو ئامانجە باڵاكانی دەبەین…
– لە یادی 16ی ئابدا، سڵاو دەنێرین بۆ جوتیار و كرێكار و رەنجدەرانی كوردستان، كە هەمیشە قەلغان و پاڵپشتی شۆڕش و راپەڕینەكانی كوردستان بوون…
– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا رێبازی بارزانی نەمر كە رێبازی نەتەوەیی و نیشتمانی كوردستانە، پێكهاتەكانی گەلی كوردستان بە سەرچاوەی هیزی خۆی دەزانێ …
– لە یادی (75) ساڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان دا سڵاو دەنێرین بۆ كەم ئەندامانی كوردستان و بریندارەكانی جەنگی تیرۆرستانی داعش …
– لە یادی (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتی دا سەری رێزو وەفاداری دادەنوێنین بۆ قوربانیانی تاوانی ئەنفالی بەدناو و كارەساتی هەڵەبجە و بالیسان و بادینان…
– لە یادی (75)ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیماندا، هەرگیز سازش لەسەر مافەڕەواكانی گەلی كوردستان ناكەین، ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی گەلی كوردستان بە ستوونی سیاسەت و ستراتیژی خۆمان دەزانین..
– لە یادی (75) ساڵەی پارتیماندا ، سڵاو بۆ مناڵە چاوگەشەكانی شەهیدانی كوردستان و هاوسەر و دایكانی شەهید..
– لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، هەمیشە پشتیوانی مافە رەواكانی كوردە فەیلیەکان و قەرەبووكردنەوەیان دەکەین..
– لە (75) ساڵەی دامەزراندنی پارتیماندا، جەخت لەسەر یەک گوتاری و تەبایی لایەنە سیاسیەکان دەکەینەوە..
– لە یادی 16ی ئابدا، پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشت و هاوكاری حكومهتی ههرێمی كوردستانه بۆ ئهنجامدانی چاكسازی و چارهسهركردنی گرفت و كێشه ئابووری و كارگێڕیهكان.
لە یادی 16ی ئابدا، پارتیمان پاڵپشتی له ههنگاوهكانی حكومهتی ههرێم و دامودهزگا پهیوهندیدارهكان دهكات بۆ روبهڕوبوونهوهی پهتای كۆڕۆنا و، پاراستنی سهلامهتی و تهندروستی هاوڵاتیانی خۆشهویستی كوردستان.
– لە یادی 16ی ئابدا، دوێنێ بهخوێن و ئهمڕۆ به دهنگ دیفاع له كوردستان دهكهین.
– لە یادی 16ی ئابدا، بههێزهوه بهشداری له ههڵبژاردنهكانی عێراقدا دهكهین.
– لە یادی 16ی ئابدا، پارتیمان پشتئهستوور به جهماوهره وهفادار و دڵسۆزهكهی كار بۆ سهرخستنی كاندیدهكانی دهكات و، بهیهكهوه ههڵبژاردنی عێراق دهكهینه كهرنهڤاڵی سهركهوتن.









