وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشکرایکرد کە ئەو کێشەی بۆ کارەبا هاتە پێش چارەسەر کرا.
وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: “گرفتی تەکنیکیی کۆمپانیای دانا گاز چارەسەر کرا و بە گەیشتنی گازی سروشتیی پێویست بە وێستگەکانی بەرھەمھێنان، بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە”.
هەروەها وەزارەتی کارەبا ڕاشی گەیاندووە، “سوپاسی تیمەکانی تەکنیکی و ھاوکاری و تێگەیشتنی ھاووڵاتیان دەکەین”.
لای خۆیەوە ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “بەهۆی گرفتە تەكنیكییە لەناكاوه‌کەی بۆری غازی كۆرمۆر کە بووە هۆی ڕاوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا کەمبوویەوە، بەڵام تواندرا کێشەکە چارەسەر بکرێ”.









