سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ په‌یامێكدا ، سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌س و كاری قوربانیانی رووداوی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌لحوسێنی شاری ناسریه‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی ناسریە
بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان
سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئەلحوسێنی شاری ناسریە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی قوربانیانی ئەو ڕووداوە بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دەخوازم.
انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
۱۳ـی تەممووزی ۲٠۲۱