وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام شۆفێرێک بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند: بەداخەوە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەرڕێگای( هەولێر – پیرمام) لەنزیک ئەکوا تارین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لەپاش دەرچوونی لەشەقام و سەرکەوتن بۆ سەردورگەی ناوەند، خۆی کێشا بەستونێکی کارەبا و بناغە کۆنکریتیەکەوە لەژێر زەوی دەرهێنا، ئینجا وەستا، لەدەرەنجامی ڕووداوەکەش شوفێرەکە کە بەتەنیا بوو گیانی لەدەستدا وە زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.