ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد کەریم خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵی کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی فیدراڵی و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کرا، بەتایبەتی دەربارەی کردنەوەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەڕووی بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی یەکتر.

هەروەها بابەتی وەرگرتنی بڕی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی کە ساڵانە دیاری دەکرێت و پێدانی بڕوانامەی زانستی بە بەرووبووم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێم، تاووتوێ کران.