وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی پێنجى بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/5/2021، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری خشته‌یه‌كى نوێى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگی پێنجى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، ڕۆژى دووشه‌ممه 31/5/2021، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه دابەش دەکرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ڕۆژى سێشه‌ممه 1/6/2021، مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن و لیواكانی نه‌وت و گاز دابەش دەکرێت.









