سوورە مەرگەیی
سازان كاتێك درووست دەبێ كە حزب و لایەنە سیاسیەكان و رۆشنبیران و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬مەدەنی‮ ‬پرسە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان و بەرژەوەندیە گشتیەكان بخنە پێشینەی‮ ‬كار و چالاكیە حزبیەكان و بەرژەوەندیە كەسیەكان،‮ ‬ترازانیش كاتێك درووست دەبێ كە حزب و لایەنە سیاسیەكان و

رۆشنبیرانی‮ ‬دەمامك كراو و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬حزبی‮ ‬بە ناوی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬مەدەنی،‮ ‬دەیستكەوتی‮ ‬حزبی‮ ‬و بەرژەوەندیە كەسیەكان دەخەنە پێش پرسە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان و بەرژەوەندیە گشتیكان،‮ ‬بەداخەوە وەك ئەوەی‮ ‬هەندێك حزبی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە كوێ

لە بەرژەوەندیان هەبێ دەیسازێنن،‮ ‬لە كوێش وەك حزب لە بەرژەوەندیاندا نەبوو دەیترازێنن‮. ‬وەك بینیمان بە چاویلكەی‮ ‬حزبی‮ ‬و دەستكەوتی‮ ‬كەسی‮ ‬لێكدانەوەیان بۆ ریفراندۆم و پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬ئەو لێكدانەوەیەش هێنانیە سەر ئەو رایەی‮ ‬كە

ریفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان سنوور بۆ دەستكەوتی‮ ‬حزبی‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬كەسیان دادەنێ،‮ ‬هەر بۆیەش لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر تاقمێكی‮ ‬خیانەتكاری‮ ‬و خاكفرۆشی‮ ‬نێو حزبێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سازانی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییان لەباربرد و ترازاندیان و

كەركوكیان وەك سێوی‮ ‬پاككراو بەدەمی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبییەوەیان كرد‮. ‬ئێستا كەركوك لە سەردەمی‮ ‬بەعس خراپتر لەژێر هەرەشەی‮ ‬پاكتاو و تەعریب دایە و دەڵێن‮: ‬كەركوك گەڕاوەتەوە باوەشی‮ ‬نیشتمان و بەو گەڕانەوەیەش ئارامی‮ ‬بۆ كەركوك گەڕاوەتەوە،‮ ‬كەچی‮ ‬

دانانەوەی‮ ‬كەسێك لە خۆیان وەك پارێزگاری‮ ‬كەركوك لە بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬و كەسیانە،‮ ‬داوا لە پارتی‮ ‬دەكەن و دەڵێن‮: ‬هەموومان لە كەشتیەك داین و وەرن با بیسازێنین‮. ‬لە دوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و ئەو كارەساتە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانەی‮ ‬بەسەر كەركوك و

دەوروبەریان هێنا،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬حزبی‮ ‬و كەسی‮ ‬وەفدەكانیان لە رێگای‮ ‬چوون و هاتنەوەیان بۆ بەغدا لە دامێنی‮ ‬كەركوكی‮ ‬فرۆشراو تێكهەڵدەنگوتن و باسی‮ ‬سازانیان نەدەكرد،‮ ‬یان لە دوای‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق و بە مەبەستی‮ ‬وەرگرتنی‮

‬پۆستی‮ ‬سەرۆك كۆمار دووبارە سازانیان لەبار برد و وەك پێشینەی‮ ‬لە مێژینەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیان كەوتنەوە سەر رێچكەی‮ ‬ترازان،‮ ‬ئێستا لە كوردستان بۆ وەرگرتنی‮ ‬پۆست و پلەی‮ ‬حكومی‮ ‬زیاتر لەوەی‮ ‬سندوقەكانی‮ ‬هەڵبژاردن بۆی‮ ‬دیاری‮ ‬كردوون لە بەرژەوەندیانە،‮

‬ئای‮ ‬چ شیوەنێك بۆ سازان و بە تایبەتیش سازانی‮ ‬نێوان خۆیان و پارتی‮ ‬دەكەن‮! ‬كەواتە ئەوان لە كەركوك بۆ خوارێ ترازان لە بەرژەوەندیانە و پێیان سپێردراوە و دەبێ بیترازێنن،‮ ‬لە كەركوكیش بۆ سەرێ سازان لە بەرژەوەندیانە و دووبارە پێیان سپێرداوە و

دەبێ بیسازێنن‮.‬