رێبوار حەمەلاو شوانی‮
‬ سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد هەموو رێگەكانی‮ ‬بە ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیشەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا تاقیكردۆتەوە‮. ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا باش دەزانن

كە لە ئەنجامی‮ ‬پێشێلكردنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەلایەن رژێمی‮ ‬عێراق و خوێندنەوەی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كورد بوو بۆ

پێشبینییەكان و ئەو گۆڕانكارییانەی‮ ‬كە لە ناوچەكەدا سەرهەڵدەدەن هاتەكایەوە‮.‬ ‮ ‬بەمەش ئەنجامدانی‮ ‬ئەو ریفراندۆمە كاردانەوەی‮ ‬دژە

كوردەكانی‮ ‬لێكەوتەوە كەوا خۆی‮ ‬لە سزادانی‮ ‬بە كۆمەڵی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بینیەوە لەلایەن وڵاتانی‮ ‬عێراق‮- ‬ئێران‮- ‬توركیا وە بە پلەی‮ ‬یەكەم

رژێمی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەناو دیموكراتیخواز،‮ ‬كەوا بە پێچەوانەوە هیچ سیمایەكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لەم رژێمەدا بەدی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬جگە لە رژێمێكی‮

‬شۆڤێنی‮ ‬و تایفی‮ ‬و مەزهەبگەرایی‮ ‬زیاتر‮. ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆم لەوە تێدەگەین كە كورد ناحەق نەبووە لەسەر ئەنجامدانی‮ ‬ئەم پڕۆسە

دیموكراسی‮ ‬و شەرعی‮ ‬و دەستوورییە و لەم بڕیارەشیدا سەركەووتوو بووە و ئامانجەكەی‮ ‬پێكاوە و توانیویەتی‮ ‬سەنەدێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ

مافە رەواكانی‮ ‬دابینبكات كە دەتوانێت لە داهاتوودا وەك بەڵگەیەكی‮ ‬دەستووریی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬پاڵپشت بە‮ ‬یاسا نێودەوڵەتییەكان پشتی‮

‬پێببەستێت‮. ‬پێش ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و گەلی‮ ‬كورد زۆر هاواریی‮ ‬كرد كە ئێمە ناتوانین لەگەڵ ئەم

شۆڤێنیستییانە بژین و ئەوانە بە هیچ شێوەیەك لە بنەماكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و مافەكانی‮ ‬گەلان و پێكەوەژیان تێناگەن و جگە لە

قۆڵبادانی‮ ‬كورد و گاڵتەپێكردن زیاتر هیچیتر بە كورد رەوا نابینن،‮ ‬بۆیە ئێستا دەبێ تاكی‮ ‬كورد بگاتە ئەو قەناعەتە كە تۆبەی‮ ‬گورگ

مەرگەو لە زەلیلكردن زیاتر هیچیتر لەم رژێمە شۆڤێنییە چاوەڕوان ناكرێت،‮ ‬ئیتر پێویستە كورد لە جیاتی‮ ‬ئەم هەموو چاوەڕوانییە هێز و

توانای‮ ‬خۆی‮ ‬كۆبكاتەوە و خۆی‮ ‬بۆ هەموو ئەو ئەگەرانە ئامادە بكات كە خەریكە لە ناوچەكەدا‮ ‬ڕوودەدەن دوا پێشهاتەكانی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬

عێراقی‮ ‬حەشدی‮ ‬شیعی‮ ‬و سووریا لە ژێر هەژموونی‮ ‬ئێران و گڕگرتنی‮ ‬ناوچەكە بە گشتی،‮ ‬ئیتر ئەم هەموو پێشهات و گۆڕانكارییانە

كارێك نییە چاوەڕواننەكراو بێت و كەس خۆی‮ ‬بۆ ئامادە نەكردبێت،‮ ‬بەڵكۆ گۆڕانكارییەكان بەپێی‮ ‬پلان و كات و شوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬كە بەرنامە

بۆ داڕێژراوە ئامادە كراوە و دەڕوات بەڕێوە،‮ ‬ئیتر پێویستە كورد لەو بەرنامە گۆڕانكارییەی‮ ‬ناوچەكە تێبگات و خۆی‮ ‬كۆبكاتەوە و خۆی‮ ‬بۆ

ئەگەرەكان و پێشهاتەكان ئامادە بكات و بەرنامەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ دابڕێژێ بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێت كورتترین هەل بقۆزێتەوە و ئامانجەكانی‮

‬بپێكێت‮. ‬زیاتر لە حەوت دەیە خەبات وتێكۆشانی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬پاراستنی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گەلێكی‮ ‬مەزڵوم و

مافەزەوتكراوەیی‮ ‬كوردستانە چونكە پارتی‮ ‬لە دەستپێكی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دا كە وەك زەروورەتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ رابەرایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬

بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان هاتۆتە مەیدانی‮ ‬سیاسی‮ ‬دا هەمیشە پێشەنگی‮ ‬بزاڤی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬بووە بە

جۆرێك هەموو كات ئامرازێك بووە بۆ رێكخستن و‮ ‬یەكخستنی‮ ‬هەموو پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكان بۆ داكۆكی‮ ‬كردن لە مافە

رەواكانی‮ ‬كوردستانیان چونكە لە دیدی‮ ‬پارتیدا مرۆڤی‮ ‬كورد ئامانج بووە نەك ئامراز بۆیەش هیچ كات ئامادەنەبووە سازش لەسەر مافە

رەواكانی‮ ‬بكات و بەلكو هەمیشە كاری‮ ‬كردووە بۆ پاراستنی‮ ‬شكۆی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و رێگری‮ ‬كردن بۆ لە ناوبردنی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬

سیاسی‮ ‬كوردستان كە داستانەكانی‮ ‬پردێ وسحێلا و مەحمودیە و تەلئەسقۆف باشترین نموونەن كە چۆن رێگا نەدرا پیلانی‮ ‬

ناحەزان بێتەدی‮ ‬كە لەگەل ئەمەشدا بەردەوام بوو لە كاركردن لە چوارچێوەی‮ ‬فەلەسە وستراتیژیەتی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە پێناو

كوردستانێكی‮ ‬سەربەخۆ و خاوەن دەولەت وكیان بۆیەش هەمیشە پارتی‮ ‬كراوەتە ئامانج جۆرەها پیلانی‮ ‬دژی‮ ‬كراوە،‮ ‬بەلام سوپاس بۆ

خوا بە حیكمەت و وورد بینی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬بەسەر گشت پیلانەكاندا سەربكەوێت كە دڵنیاشین لەم قۆناغەدا

سەنگ وپێگەی‮ ‬كورد لە بەغدا وابەستەی‮ ‬پارتی‮ ‬یە كە چەندەی‮ ‬پارتی‮ ‬بەهێز بێت ئەوا كوردیش بە هێزتر دەبێت و بەدڵنییاییەوە پارتی‮

‬خاوە هەگبەیەكی‮ ‬پر لە شانازیی‮ ‬و شكۆیە هەمیشە لە پێناو دۆێنی،‮ ‬ئەمڕۆ و سبەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێزو بەدەیهێنانی‮ ‬دەوڵەت

تێدەكوشێ‮. ‬پێشمەرگە،‮ ‬سەرۆك بارزانیی‮ ‬بەرامبەر بە خۆراگرتن لە بەرامبەر پیلانگێری‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتییەكان لە ماوەی‮ ‬زیاتر لە

نێو سەدەی‮ ‬رابردوو و هەروەها شاڵاوە بەدناوەكەی‮ ‬ئەنفال و راگواستن و رووبە رووبوونەوەی‮ ‬چەكی‮ ‬كیمیاوی‮ ‬و پڕۆسەی‮ ‬تەفروتونا

كردنی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد‮. ‬ئینجا بەرپاكردن و سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬راپەڕین،‮ ‬دواتر،‮ ‬ئازاد كردنی‮ ‬كوردستان و رێكخستنی‮ ‬یەكەم

هەڵبژاردنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لە كوردستاندا‮. ‬دامەزراندنی‮ ‬پەرلەمان و حكومەت‮. ‬گەشەپێدانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانیی‮ ‬كوردستان‮. ‬

ئاوەدانكردنەوەی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬خاپوور كە تازە لە ژێر سیاسەتە وێرانكارییەكەی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق دەرچوو بوو‮. ‬گەشەپێدانی‮ ‬

مەودای‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬كورد‮. ‬گەڵاڵە پێكردنی‮ ‬تاقیكردنەوەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان وەك حەقیقەتێكی‮ ‬حاشا هەڵنەگر لە

ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و جیهاندا‮. ‬دامەزراندن و گەشەپێدانی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬لە نێوان ئەمریكاو كوردستان،‮ ‬لە نێوان ئەوروپاو

كوردستان‮. ‬لە نێوان كوردستان و دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و عەرەبی‮ ‬و ئیسلامی‮. ‬ئینجا پاراستنی‮ ‬كورد لەو هەموو ئاڵۆزی‮ ‬و دژواری‮ ‬و

شەڕو ناكۆكییانەی‮ ‬لە دەوروبەری‮ ‬كوردستاندا هەیە‮. ‬قووڵكردنەوەی‮ ‬گیانی‮ ‬تەبایی‮ ‬و ئاشتەوایی‮ ‬لە ناو ریزەكانی‮ ‬میللەت و ئینجا لە

نێوان كوردو پێكهاتە مەزهەبی‮ ‬و ئیتنی‮ ‬و ئایینیەكانی‮ ‬كوردستان‮. ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و ناكۆكی‮ ‬و دانوستان لەگەڵ حكومەتی‮ ‬

تازەی‮ ‬عێراق‮. ‬بەشداری‮ ‬كردن لە دامەزراندنی‮ ‬عێراقێكی‮ ‬تازە‮. ‬دابینكردنی‮ ‬دەستوور‮. ‬فیدرالی‮. ‬پاراستنی‮ ‬كورد لە گیانی‮ ‬تۆڵەو

دەردی‮ ‬تیرۆرو دەماری‮ ‬رقابەرایەتی‮. ‬بەرهەمهێنی‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز و گواستنەوەی‮ ‬كوردستان بۆ ریزی‮ ‬نەتەوە بەرهەمهێنرەكانی‮ ‬نەوت لە

بازاڕە جیهانییەكاندا‮. ‬یەكسانی‮ ‬و مافی‮ ‬ئافرەت و دابینكردنی‮ ‬ئازادی‮ ‬و فرەخوازی‮ ‬و لێبووردەیی‮.‬ راستە،‮ ‬ئەمانەو دەیان دەسكەوتی‮

‬دیكە كە هەر‮ ‬یەكەیان بایەخێكی‮ ‬تایبەتیی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە،‮ ‬لە سووچێكەوە،‮ ‬زادەی‮ ‬خەباتی‮ ‬كۆمەڵانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن‮. ‬زادەی‮ ‬ژیری‮ ‬و

بەرنامەرێژیی‮ ‬پەرلەمان و حكومەتی‮ ‬كوردستانن‮. ‬زادەی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬حزبە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستانن‮. ‬زادەی‮ ‬لە خۆبوردوویی‮ ‬

پێشمەرگەی‮ ‬كوردستانن‮. ‬بەڵام لە هەمان كاتدا،‮ ‬مەحاڵ بوو ئەم دەسكەوتانە بهاتنایەتە دی‮ ‬و جێگیر بوونایەو گەشەیان بكردایەو بە

راستە رێگەی‮ ‬خۆیان بڕۆیشتنایە،‮ ‬لە پێناو قازانجی‮ ‬كوردو عێراقێكی‮ ‬مرۆڤایەتی،‮ ‬ئەگەر خواستێكی‮ ‬پۆڵایین و كەسایەتییەكی‮ ‬بەهێزو

عەقڵێكی‮ ‬وردبینی‮ ‬وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬بە بێ دەنگی،‮ ‬بە وردی،‮ ‬بە خەمخۆری،‮ ‬بە بەردەوامی‮ ‬لە پشتی‮ ‬نەبووایە‮.‬یەك لە

خەسڵەتە گەورەو بایەخدارەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەمیشە لەوەدایە كە ئەو پێوانەو رێبازە سیاسییەی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬دەكات،‮ ‬رێبازو

كەلتوورێكی‮ ‬رەگوریشەدارو درێژخایەن و مێژوویەكی‮ ‬نەپساوەی‮ ‬خەباتە كە ئەویش رێبازو كەلتووری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرو بنەماڵەی‮ ‬

شكۆداری‮ ‬بارزانیانە،‮ ‬بۆیە هەمیشە لە پانتایی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬كوردیدا،‮ ‬دابو نەریتێكی‮ ‬وای‮ ‬داڕشتووە كە كەم لە میللەتانی‮ ‬ناوچەكە

دابونەریتی‮ ‬دەوڵەمەندو ئەكتیڤی‮ ‬لەو جۆرەیان هەیە‮. ‬بە بڕوایەكی‮ ‬زۆرو متمانەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئەوتۆوە جوڵاوەتەوەو جڵەوی‮ ‬كاروانی‮ ‬

شكۆدارانەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بەرێوە بردووە كە كەم لە تاقیكردنەوە سیاسییەكانی‮ ‬ناوچەكە بڕواو متمانەی‮ ‬لەو بابەتەیان بە

سەرۆكەكانی‮ ‬خۆیان هەیە‮. ‬بە ئازایەتی‮ ‬و جورئەتێكی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬گەورەوە بڕیاری‮ ‬داوە كە كەم جار لە ناوچەكەماندا سەرۆك هەیە بەو

جورئەتەوە بڕیار بدات‮. ‬بۆیە،‮ ‬تا بە ئەمرۆ گشت رێگەكان بە مەبەستی‮ ‬تێگەیاندنی‮ ‬دەسەڵاتدارانی‮ ‬بەغدا تاقیكراوەتەوە،‮ ‬ئەوەش واقیعە

كە دەبێ ئەو هەر دوو نەتەوەیی‮ ‬كورد و عەرەب مادام‮ ‬دوو نەتەوەیی‮ ‬جیاواز و دوو نیشتیمانی‮ ‬جیاوازن و بە زۆر بەیەكترەوە لكێنراون و

دەبێ جیا ببنەوە‮.‬