سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له گەلی كورد و گه‌لانی دیكه ده‌كات و داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژانی جه‌ژندا جێبه‌جێ بكه‌ن.
لە پەیامیكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا گوتی: “نه‌ورۆزتان پیرۆز، نه‌ورۆزی هه‌موو ساڵێكتان پیرۆزبێت، ئه‌مڕۆ ئه‌فغانستانییه‌كان، ئێرانییه‌كان و كورده‌كان، له كه‌نه‌دا و ته‌واوی جیهان ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌خۆشی و شادیی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م نه‌ورۆزە خێزانه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك مێز له ده‌وریی یه‌كتر كۆده‌بنه‌وه نان ده‌خۆن و گوێ له گۆرانی ده‌گرن و چێژ له كاره‌كانیان وه‌رده‌گرن”.
گوتیشی: “ئه‌م نه‌ورۆزه زۆر جیاوازه، چونكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناتوانین زۆر له‌یه‌كتر نزیك ببینه‌وه، پێویسته ئاگاداری رێنماییه ته‌ندورستییه‌كان بین، بۆ ئه‌وەی نه‌ورۆزێكی دیكه یه‌كتر ببینین، پێكه‌وه‌یبین ده‌بێت رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین”.
K24









