پێش كەمێك لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به ماده‌ی 11ی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئەمساڵی وڵاتەكە دا و بڕیاره ئه‌مشه‌و پرۆژه یاساكه بۆ په‌سه‌ندكردنی، له ناو هۆڵی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانەوە.
مادده‌ی 11 بریتیە لەو ده‌قه‌ی ئه‌مڕۆ شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له به‌غدا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون و تایبه‌ته به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی.
بڕیاره ئه‌مشه‌و پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بخرێته ده‌نگدانەوە، شاندی باڵای حكوومەتی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی تا ئێستا له به‌غدان و چاوەڕێی دەنگدانی پەرلەمان دەكەن لەسەر بودجەی گشتی.









