ئەمڕۆ هەینی لە شاری كەركووك بۆ پێشگیری لە تەشەنەکردنی پەتای كۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە خراوەتە واری جێبەجێكردنەوە و زۆربەی شەقامەكانی كەركووك چۆڵن و ڕێوشوێنی توند گیراوەتە بەر.
هاوكات لەسەر بڕیاری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی كەركووك ئێستا تەواوی بازگەكانی كەركووك بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا داخراوە.
هاوکات ئەمڕۆ لە قەزای مەخمووریش بۆ پێشگیری لە پەتای کۆرۆنا، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.
بەپیی ئامار و داتاکان ژمارەی تووشبوون و مردن بە پەتای کۆرۆنا لە شارەکانی عێراق روو لە زیادبوونە و لە هەندێ شاری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش بۆ پێشگیری لەو تەشەنەکردنە ڕیوشوێنی توند و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەندراوە.












