دانا جه‌زا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاندوه‌ : تا ئێستا دانوستاندنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاسای دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی و زۆربه‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌ ئاراسته‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان و فایلی نه‌وتی راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكات و ئه‌وانیش ته‌نها شایسته‌ داراییه‌كانی كوردستان بده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی سونه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانا جه‌زا گوتی: هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سونه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق باشه‌، به‌ڵام هه‌ڵوێسته‌كه‌یان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نییه. ‌